"سوكۆدی باباسانتی" خه‌ڵكی ناوچه‌ی "گوئاهات" له باشووری هیندستانه. ئه‌و پیاوه خاوه‌نی درێژترین قژی جیهانه و درێژی قژی ده‌گاته 4.7 مه‌تر و له رێوره‌سمێكدا نوێنه‌ری كتێبی ریكۆرده‌كانی ناوی ئه‌و پیاوه‌ی وه‌ك خاوه‌نی درێژترین قژی جیهان له ناو كتێبی ریكۆرده‌كانی گینس تۆمار كرد.
ئه‌و پیاوه كه له رێوره‌سمی "ئامبوباچی" كه له لایان مورتازه‌كانی هیندستان به‌رێوه ده‌چێ به‌شداری كرد بوو به هه‌واڵنێری ABC گوتی: له منداڵیه‌وه تا ئێستا قژم كورت نه‌كردوه‌ته‌وه و زۆر پێخۆشحاڵم له ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی درێژترین قژی جیهانم.
kurdistantv