میدیاكانی وڵاتی چین رایانگه‌یاند: ئه‌مساڵ باڵنده‌یه‌كی جۆری مینا وه‌ك ئه‌ستێری گۆرانی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان كراوه.
خاوه‌نی ئه‌و باڵنده‌یه پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵه و له وتووێژی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری شینهوا گوتی: هه‌شت ساڵه خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانی ئه‌و په‌له‌وه‌ره‌یه تا بتوانێ به‌باشترین شێوه گۆرانی بچرێ و بتوانێ باشترین ده‌نگی خۆی نمایش بكا.
به پێی نه‌ریتی كۆنی وڵاتی چین هه‌ر ساڵه له كۆتایی وه‌رزی به‌هار فستیڤاڵی خۆش ده‌نگترین باڵنده له چین به‌رێوه ده‌چێ و پاش گوێگرتن له ده‌نگی ئه‌و باڵندانه خۆش ده‌نگترین باڵنده‌ی چین هه‌ڵده‌بژێرن و نازناوی "ئه‌ستێره‌ی گۆرانی چین"ی پێده‌به‌خشرێ
kurdistantv